زیاتر لە 2 هەزار یەمەنی بەرەو جیبۆتی هەڵاتوون

جیهان

32 خولەک پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 74

راچڵەكین-

ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بڵاویكردووەتەوە، بەهۆی هەڵكشانی بارگرژییەكان و جەنگی نێوان چەكدارانی حوسیی ( كەلەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەكرێن) لەگەڵ حكومەتی سەنعا، لەم هەفتەیەدا زیاتر لە دوو هەزار هاوڵاتی یەمەنی ڕوویان لەجیبۆتی كردووە.

پێشتر زیائەددین سەعید، باڵیۆزی جیبوتی لە سعوودیە، ڕایگەیاندبوو، تەنها لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا، بەھۆی گرژییەكانی ئێستای ناوچەكانی كەناری ڕۆژئاوای یەمەن، ھەزار و ٤٠٠ یەمەنی وەك پانەبەر گەیشتوونەتە جیبوتی.

"جیبوتی وەك پەناگەیەكی پارێزراو بۆ برایانی وڵاتانی دراوسێ لە كاتە سەخت و قەیرانییەكان، دەمێنێتەوە". باڵیۆزی جیبوتی لە سعودیە وا دەڵێت. 

زیائەددین سەعید، ڕوونیكردووەتەوە، زیادبوونی لێشاوی پەنابەرانی یەمەن لە ڕووی ئەمنی، ئابووری و مرۆییەوە بارگرانییەكی زۆر دەخاتە سەر وڵاتەكەی.

بەگوێرەی ئاماری نەتەوە یەكگرتووەكان، لە مانگی تەمموزەوە لانیكەم ٧٦ هەزار كەس لە یەمەن بەهۆی شەڕ و پێكدادانەكانەوە ئاوارەبوون، ئەو ژمارەیەش لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا لە ئەنجامی هێرشی حوسییەكان چوار هێندە زیادی كردووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن