رووسیا ناوچەیەكی ستراتیجی لە ئۆكراینا كۆنترۆڵ دەكات

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 161

راچڵەكین -

سوپای رووسیا لە هێرشە زەمینییەكانی بۆسەر خاكی ئۆكراینا بەردەوامە و شارۆچكەیەكی ستراتیجیی لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە بە تەواویی كۆنترۆڵكرد و زیاتر لە هەزار و 400 سەربازی ئۆكراینیش لەسەرجەم بەرەكانی جەنگدا كوژران.

ئەمڕۆ یەكشەممە 13-9-2026، وەزارەتی بەرگریی رووسیا لە راگەیەندراوێكدا ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی بەرەكانی جەنگی بڵاوكردەوەو تێیدا هاتووە، هێزەكانیان لە چوارچێوەی بەردەوامیی پێشڕەوییەكانیان، شارۆچكەیەكی ستراتیجییان لە هەرێمی خاركۆڤ لە رۆژهەلاتی ئۆكراینا كۆنترۆڵ كرد و هێزەكانی ئەو وڵاتەش لەدوای زیانێكی زۆری گیانی و تێكشاندنی زۆربەی تانك و زرێۆشەكانیان، ناچار بوون لەو شارۆچكەیە پاشەكشێ بكەن.

وەزارەتەكە ئاشكرایكردووە، هەر لەو ماوەیەدا هەزار و 404 سەربازی سوپای ئۆكراینا و چەكداری كرێگرتەی بیانی، لەسەرجەم بەرەكانی جەنگدا كوژراون و هێڵی بەرگرییەكانیشیان خاپوور كراون.

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، بەرگریی ئاسمانیی سوپای رووسیا 902 درۆنی خۆكوژی ئۆكراینای خستووەتەخوارەوە و چەندین كۆگای چەك و تەقەمەنیی ئەو وڵاتەشی لەناوبردووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن