راچڵەكین -
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی رێكاری رەفتاری پیشەیی مامۆستایانی زانكۆ و رەفتاری خوێندكارانی زانكۆی بڵاوكردەوە و بەپێی رێكارەكە، لەمەودوا ئەگەر مامۆستای زانكۆ خوێندكارێكی هەراسان بكات و هەوڵی دروستكردنی پەیوەندیی سۆزداری و هاوسەرگیری لەگەڵ بدات، ئەوا وەكو تاوان هەژمار دەكرێت و جگە لە دەركردنی، كەیسەكەشی رەوانەی دادگا دەكرێت.
وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە پێناو دیاریكردنی ستاندارەكانی رەفتاری پیشەیی مامۆستایانی زانكۆ و رەفتاری قوتابیان/ خوێندكارانی زانكۆ لە خوێندنی بەرایی و خوێندنی باڵا و بۆردی كوردستانی، د. ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی (ڕێكاری رەفتاری پیشەیی مامۆستایانی زانكۆ و رەفتاری قوتابیان/خوێندكارانی زانكۆ)ی ئیمزا كرد.
وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئامانج لە دەركردنی ئەم رێكارە بریتییە لە پاراستنی بەرژەوەندی گشتی و فەراهەمكردنی شەفافیەت و یەكسانی و دادپەروەری و دیاریكردنی ئاكار و رەفتاری پیشەیی رەسەن لە نێوان مامۆستایانی زانكۆ و رەفتاری قوتابیان/خوێندكاران لە قۆناغەكانی پڕۆسەی خوێندندا، لە گشت زانكۆ و ئەنجومەن و دەستە و كۆلێژی زانكۆیی و پەیمانگە حكومی و تایبەتەكانی هەرێمی كوردستان.
بۆ بینینی دەقی (ڕێكاری رەفتاری پیشەیی مامۆستایانی زانكۆ و رەفتاری قوتابیان/ خوێندكارانی زانكۆ) كلیك لەم بەستەرە بكە.