شەپۆلێكی چڕی خۆڵبارين روو لە عیراق دەكات

عێراق

50 خولەک پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 119

راچڵەكین -

شەپۆلێكی چڕی خۆڵبارين كە لە سووریاوە سەرچاوەی گرتووە، پارێزگای ئەنباری گرتەوە و پێشبینی دەكرێت چەند پارێزگایەكی ناوەڕاست و باشووری عیراقیش بگرێتەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە 3-9-2026، شەپۆلێكی چڕی خۆڵبارين لە خاكی سووریاوە رووی لە عیراق كرد و سەرەتا سنووری پارێزگای ئەنبار و بەشێك لە پارێزگای نەینەوای گرتەوە و بەهۆیەوە مەودای بینین بۆ ئاستێكی زۆر كەم دابەزی.

پێشبینی دەكرێت ئەمشەو شەپۆلی خۆڵبارینەكە چەند پارێزگایەكی ناوەڕاست و باشووری عیراق بگرێتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن