راچڵەكین -
دەزگای دژەتیرۆری عیراق بڵاویكردەوە، لە هەڵمەتێكی ئەمنیدا چەند كەسێكیان دەستگیركرد كە تۆمەتبارن بەهەبوونی پەیوەندی بە گروپی تیرۆریستی داعش.
دەزگاكە لە راگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ یەكشەممە 13-9-2026، بڵاویكردووەتەوە، ئااژەی بەوەكردووە دوای دەستكەوتنی زانیاریی هەواڵگری، هەڵمەتێكی ئەمنییان لەسنووری ناوچەی ئۆپەراسیۆنەكانی 1ی تایبەت، كە پارێزگای بەغدا و ناوچەكانی باشووری ئەو پارێزگایە دەگرێتەوە، سێ كەسیان بە تاوانی تیرۆر دەستگیركرد.
هەرسێ دەستگیركراوەكە بەشێكن لە پاشماوەی گروپی تیرۆریستی داعش، كە سەرقاڵی خۆڕێكخستنەوە و ئەنجامدانی كردەوەی تیرۆریستیی بوون.
دەزگای دژەتیرۆری عیراق جەختی لەوەكردووەتەوە كە هێزەكانیان لەوپەڕی ئامادەباشیدان و هەڵمەتە ئەمنییەكانیشیان بەردەوام دەبێت بۆ ریشەكێشكردنی پاشماوەكانی تیرۆر لە سەرانسەری عیراقدا.