كۆبوونەوەی ئێران و وڵاتانی كەنداو لەبارەی گەرووی هورمز دواخرا

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 134

راچڵەكین - 

ئەو كۆبوونەوەیەی بڕیار بوو سبەینێ لەنێوان ئێران و وڵاتانی كەنداو لە عومان ئەنجام بدرێت بۆ گفتوگۆكردن لەسەر گەرووی هورمز، بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.

وەزارەتی دەرەوەی عومان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، كۆبوونەوە چاوەڕوانكراوەكەی سبەینێ كە بڕیاربوو لە شاری سەڵاڵە لە عومان لەنێوان نوێنەرانی ئێران و وڵاتانی كەنداو ئەنجام بدرێت بۆ قسەكردن لەبارەی چارەنووسی گەرووی هورمز، بۆ كاتێكی دیكە دواخرا.

وەزارەتەكە هۆكاری دواخستنی كۆبوونەوەكەی گەڕاندەوە بۆ رەخساندنی زەمینەیەكی لەبارتر لەپێناو گەیشتن بە چارەسەرێكی گونجاو بۆ ئیدارەدانی گەرووی هورمز، كە رەزامەندیی سەرجەم وڵاتانی ناوچەكەی لەسەر بێت و ببێتە فاكتەری سەقامگیریی ئەمنی و بەرقەراكردنی ئاشتی و هاوكاریی نێوان ئەو وڵاتانە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن