كەسێك لەسنووری پارێزگای سلێمانی بەم تۆمەتە دەستگیركرا

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 210

راچڵەكین-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیركردنی كەسێكی بەتۆمەتی دزینی پڕێك پارە لەماڵێكدا لەسەید سادق راگەیاند.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكەی پۆلیسی سلێمانی كە ئەمڕۆ دووشەممە 14ی ئەیلول بڵاوكراوەتەوە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە بڕی نزیكەی  ( چوار ملیۆن ) دیناری عیراقی لەناو دەغیلەی ماڵەكەیدا لێدزراوە، بڕیاری دادوەر وەرگیراو دوای لێكۆڵینەوەو بەدواداچونەكان.

"زانیاری پێویست كۆكرایەوەو توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقەوە  تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت، لەكاتی دەستگیركردنیدا دەستگیراوە بەسەر ئەوە بڕە پارە دزراوەدا كە تۆمەتبار دزیبووی."

 تۆمەتبار پ، ئ، ع  لەدایكبووی 2003لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن