راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆدوو شەممە 14ی ئەیلولی 2026 ئاسمان بە شێوەیەكی گشتی لەزۆربەی كاتەكاندا ساماڵ دەبێت، پلەكانی گەرما كەمیك نزم دەبێتەوە بە ( 1 – 2 ) پلە.
سبەی سێشەممە 15ی ئەیلولی 2026 ئاسمان ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییەكاندا.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 37 پلەی سیلیزی
پیرمام: 34 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 36 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:38 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 38 پلەی سیلیزی
دهۆك: 37 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 36 پلەی سیلیزی
ئاكرێ:37 پلەی سیلیزی
گەرمیان:41 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران:29 پلەی سیلیزی