وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رێککاری نوێ دژی ئێران دەگرێتەبەر

جیهان

46 خولەک پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 181

راچڵەکین-

وەزیری گەنجینەی ئەمریکا داوا لە سەرانسەری جیهان دەکات زانیاری لەسەر چالاکییە دارایی و بازرگانییەکانی ئێران ئاشکرا بکەن، ئەمەش لە چوارچێوەی هەڵمەتێکی فراواندا بۆ بڕینی سەرچاوە داراییەکانی تاران.

سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، وەزارەتەکەی ئۆپراسیۆنێکی گشتگیری بۆ گۆشەگیرکردنی ئابووریی ئێران دەستپێکردووە کە ئامانج لێی بڕینی سەرجەم شادەمارە دارییەکانی ئێران و پشتیوانانیەتی.

وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کردووە، پەیامێکی نوێی ئاڕاستەی هەموو ئەو کەسانە کردووە کە زانیارییان لەسەر ئاسانکاریکارانی کردەوە "تیرۆریستییەکانی" ئێران هەیە تا بێنە پێشەوە و زانیارییەکان ڕادەست بکەن.

باسی لەوەشکرد، هەر کەسێک زانیاریی بەکەڵکی لایە لەسەر کەناڵەکانی ڕزگارکردنی دارایی حکومەتی ئێران، سەرباری شوێنی نیشتەجێبوونی، دەکرێت پاداشتی دارایی وەربگرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن