راچڵەكین-
نەتەوە یەكگرتووەكان 81 هەمین خولی دانیشتنە گشتییەكانی خۆی "گەڕاندنەوەی متمانە، بەڕێوەبردنی گۆڕانكارییەكان.. نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ هەمووان" بەڕێوەدەبات.
كۆبوونەوەكان ئەمڕۆ سێشەممە 22ی ئەیلولی 2026 لە نیویۆرك-ی ئەمریكا بەڕێوەدەچێت، تیایدا 130 لە سەرۆكی وڵاتانی جیهان و حكومەتەكان ئامادەی دەبن، بڕیارە ڕۆژی 28 ی ئەیلول كۆتایی بە كۆبوونەوەكان بێت.
هەریەك لەسەركردەكانی بەشداربوو لەو كۆبوونەوە گشتییەی نەتەوەیەكگرتووەكان، قسەی خۆیان هەیە بۆ جیهان، بەشێكی زۆریشیان داواكاریان هەیە لەگەڵ خۆیاندا بردوویانە بۆ واشنتۆن هەر لەكۆتایی هێنان بەجەنگ تا دەگاتە دابینكردنی سەلامەتی بازرگانی.
چاوی جیهان لەسەر ئامادەبوونی دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆكی ئەمریكا و وتارەكەیەتی كە بڕیارە كاتژمێر 5:00ی ئێوارەی سێشەممە پێشكەشی بكات، تیایدا چاوەڕێ دەكرێت بەشێكی زۆری تەرخان بكات بە جەنگی ئێران كە پێی ناوەتە مانگی حەوتەمییەوە.
چاوەڕێ دەكرێت ترەمپ لەوتارەكەیدا جەختبكات لەڕێگریكردن لەوەی تاران ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی، لەهەمان كاتدا ئەو بەرەوپێشچوونانە دەخاتەڕوو كە وەك خۆی دەڵێت، لەپلانی تایبەت بەكەرتی غەززە بەدیهاتوون.