وەزیرە گەندەڵەكانی حكومەتی پێشوو دەدرێنە دادگا

عێراق

21/05/2020     ژمارەی بینراو 315

راچڵەكین

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دۆسیەی ئەو وەزیرانەی كابینەكەی عادل عەبدولمەهدی ئامادە دەكات كە تۆمەتبارن بە تێوەگلان لە گەندەڵی، جێگری سەرۆكی پەرلەمانیش رایدەگەیەنێت: لە رۆژانی داهاتوودا ئەو وەزیرانە ئەنجامی گەندەڵییەكانیان وەردەگرن.

حەسەن كەعبی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: دۆسییەی ئەو وەزیرانەی كابینەی پێشووی حكومەت ئامادەكراوە، كە تۆمەتبارن بە گەندەڵی و خراپ بەكارهێنانی دەسەڵاتەكانیان بۆ بەرژەوەندی تایبەتی.

وتیشی:" هیچ بەرپرسێكی گەندەڵ لە دەستی یاسا دەربازی نابێت و وەزیرە گەندەڵەكانیش لە رۆژانی داهاتوو سزای یاسایی پێویست دەدرێن و ئەنجامی گەندەڵەییەكانیشیان وەردەگرن.

جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، بەبێ ئاماژەكردن بە ناوی ئەو وەزیرانەی حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی، كە لە گەندەڵی تێوەگلاون، ئاشكرایكرد كە دۆسییەكانیان تەواو بووەو رادەستی دادگا دەكرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن