وادەی ئەنجامدانی تیروپشكی حاجیان ئاشكرا كرا

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 246

راچڵەكین-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان تیروپشك بۆ ناوی ئەو كەسانە ئەنجامدەدات كە ناویان بۆ حەجی ئەمساڵ دەرچووە.

شێخ وریا مەولانا خالد بالیسانی، بەرێوەبەری گشتی حەج و عومرە رایگەیاندووە، كاتژمێر 1:00 پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 29ی ئەیلولی 2026 تیروپشك بۆ ناوی حاجیان ئەنجام دەدرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، پرۆسەی تیروپشكەكە راستەوخۆ بۆ هاووڵاتیان پەخش دەكرێت و، تایبەتە بە تەواوكەری ساڵی 2027 و سەرجەم حاجیانی 2028 ئەنجام دەدرێت.

بڕیار دراوە بۆ حەجی ساڵی داهاتوو یەدەگەكانی ئەم ساڵ كە ژمارەیان زیاتر لە 2400 كەسە، دەرفەتیان پێ بدرێت بچنە حەج.

ئەمساڵ 120 هەزار و 142 كەس ناویان تۆماركردووە كە بچنە حەج. لەو ژمارەیە 116 هەزار و 693 وەك هاووڵاتیی ئاسایی ناویان تۆمار كردووە؛ 602 مورشیدی ئایینی، 255 كۆمپانیا وەكو سەرقافڵە، 243 پزیشك و 2340 كەسیش وەك كەسوكاری شەهیدان ناویان تۆمار كردووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن