لەمڕۆوە كەشی فێنكی پاییزە دەستپێدەكات

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 120


راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 29ی ئەیلولی 2026 كەشی ناوچەكە بە گشتی ئاسمان پەڵە هەور بۆ  نیمچە هەور دەبێت ئەگەری پڕوشكە باران لەسەر ناوچە سنوورییەكان دەبێت لە هەندێ كاتی دوای نیوەڕۆ. پلەكانی گەرما بە (2-4) پلەی سیلیزی نزم دەبێتەوە .

سبەی چوار شەممە 30ی ئەیلولی 2026 ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێ  هەندێ كات بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت. پلەكانی گەرما نزیك دەبێتەوە هەندێ ناوچە ناوچەش نزم دەبێتەوە.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 30 پلەی سیلیزی 
پیرمام: 26 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 30 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:32 پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ: 32 پلەی سیلیزی
دهۆك: 30 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 32 پلەی سیلیزی 
ئاكرێ:32 پلەی سیلیزی 
گەرمیان:36 پلەی سیلیزی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن