پەرلەمانتارێكی عیراق بە حەوت ساڵ زیندانی سزادرا

عێراق

48 خولەک پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 85

راچڵەكین -

دەستەی دەستپاكیی عیراق، بڵاویكردەوە پەرلەمانتارێكی سەر بە حزبی تەقەدوم بەناوی محەمەد فەرمان شاهر، بەتاوانی گەندەڵی، بە حەوت ساڵ زیندانیكردن سزادرا و پابەندیش كرا بە گەڕاندنەوەی 28 ملیار دینار.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی دەستەی دەستپاكیی عیراق، كە ئەمڕۆ سێشەممە 29-9-2026 بڵاوكراوتەوە، دوای سەپاندنی ئەو تۆمەتانەی كە ئاڕاستەی كرابوون، محەمەد فەرمان شاهر جبوری، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەسەر كوتلەی حزبی تەقەدوم، لەلایەن دادگاوە حەوت ساڵ زیندانیكردنیكردنی بەسەردا سەپێندرا.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دادگا تاوانبارەكەی پابەندكرد بە گەڕاندنەویە برشی 28 ملیار دینار كە بەشێوەیەكی نایاسایی دەستیكەوتبوو.

دەستەی دەستپاكیی عیراق ئاشكراشیكردووە، دادگا سزایەكی دیكەشی بەسەر پەرلەمانتارە تاوانبارەكەدا سەپاند، ئەویش زیندانیكردنیەتی بۆماوەی سێ ساڵ بە تاوانی شاردنەوە، بڕیاریشدرا بە دەستبەسەرداگرتنی سەرجەم موڵك و ماڵە گواستراوە و نەگوازراوەكانی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن