سێ پێشنیاری نوێ بۆ یاسای مۆڵەتی فەرمانبەران دەخرێنەڕوو

عێراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 9


راچڵەكین-

لیژنەی یاسایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویكردەوە، سەرقاڵی تاوتوێكردنی سێ پێشنیارە لەبارەی هەمواركردنەوەی یاسای مۆڵەتی فەرمانبەران، كە بریتین لە پێدانی مۆڵەت بۆ ماوەی پێنج ساڵ بە موچەی بنەڕەتی یان شەش مانگ بێ مووچە.

فاروق محەممەد سەعید، ئەندامی لیژنەی یاسایی بەڕۆژنامەی سەباح-ی ڕاگەیاندووە، ماوەی مۆڵەتەكە بۆ خزمەتكردن و خانەنشینی دوای پێدانی لێبڕینەكان ئەژمار دەكرێت، هەروەك ڕێگە دەدرێت بە فەرمانبەر لەماوەی مۆڵەتەكەیدا لەكەرتی تایبەت كار بكات.

ئاماژەی بەوەكرد، ئەگەر فەرمانبەر لەماوەی مۆڵەتەكەیدا بڕوانامەی خوێندنی بەدەستهێنا، ئەوا بۆی ئەژمار ناكرێت. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن