سووریا.. تەقینەوەیەك روويدا و چەندین كوژراو و برینداری لێكەوتەوە

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 93

راچڵەكین -

بەهۆی روودانی تەقینەوەیەك لە كۆگایەكی چەك و تەقەمەنیی لە سووریا، چەندین كەس كوژران و بریندار بوون.

میدیاكانی ناوخۆی سووریا بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 7-10-2026، تەقینەوەیەكی بەهێز لەناو كۆگایەكی چەك و تەقەمەنیی سووپا لە شارۆچكەی مەنبەج لە گوندەوارەكانی پارێزگای حەلەب روویدا و بەپێی ئامارە سەرەتاییەكان، بەهۆی تەقینەوەكەوە چوار كەس كوژران و چەندین كەسی دیكەش بریندار بوون.

هەرچەندە تائێستا وەزارەتی بەرگریی سووریا بە فەرمی هیچ روونكردنەوەیەكی لەبارەی هۆكاری تەقینەوەكە و ناسنامەی كوژراو و بریندارەكان بڵاونەكردووەتەوە، بەڵام بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بڵاوكراونەتەوە، سەرجەم قوربانییەكان سەربازی سوپای سووریان.  

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن