ئازاری پشت
ڕاچڵه‌كین-
ئازاری پشت یه‌كێكه له‌و حاڵه‌تانه‌ی كار ده‌كاته سه‌ر زۆرینه‌ی هاوڵاتیان له قۆناغێكی ته‌مه‌ندا، به‌ڵام ده‌كرێت له‌ڕێی خواردنه‌وه‌ی جۆرێك خواردنه‌وه‌ی باو چاره‌سه‌ری ئه‌م ئازاره بكرێت.
نوستن له‌سه‌ر پشت یان به شێوه‌ی هه‌ڵه یان به‌ركه‌وتن به ته‌نی ڕه‌ق و هه‌ڵگرتنی كێشی قورس و چه‌ندین حاڵه‌تی دیكه ئازاری پشت دروست ده‌كات و له زۆر كاتیش‌دا پێویست به ترس ناكات چونكه دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له پشوودان ئازاره‌كه نامێنێت.
دكتۆر برانكر بربا پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ری ئێسك ئاسانترین ڕێگه بۆ چاره‌سه‌ری ئازاری پشت ڕوون ده‌كاته‌وه ئه‌ویش خواردنه‌وه‌ی چای سه‌وزه.
ئه‌م پزیشكه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات خواردنه‌وه‌ی چای سه‌وز له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده به مادده‌ی دژه ئۆكسێنه‌ر زۆر به‌سووده بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌وكردن و له ڕاستیدا هه‌وكردنی بڕبڕه‌كانی پشت هۆكاری سه‌ره‌كی ئازاره له زۆرینه‌ی نه‌خۆشه‌كاندا.