سبەینێ بارانبارین چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 220

راچڵەكین -

كەشناسیی هەرێم پێشبینی دەكات سبەینێ هەینی، نمەبارانی پچڕپچڕ چەند ناوچەیەكی هەرێم بگرێتەوە و پلەكانی گەرماش نزم ببێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، پێشبینی دەكرێ سبەینێ هەینی 9-10-2026، ئاسمانی هەرێم لە زۆربەی كاتەكاندا نیمچە هەور بێت، لەگەڵ بارینی نمە بارانی پچڕ پچڕ و هەورە بروسكە لە كاتەكانی بەیانیدا تا ئێوارە لە شوێن و ناوچەی جیا جیا بەردەوامی دەبێت.

كەشناسیی پێشبینیشی كردووە پلەكانی گەرما بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ، (1-2) پلە نزم ببنەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن