راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ هەیینی 9ی تشرینی یەكەمی 2026 ئاسمان لە زۆربەی كاتەكان نیمچەهەور دەبێت لە هەندێك ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، ئەگەری بروسكە و تاوە بارانی كورت خایەن لە ناوچە جیاجیا بە پچڕپچڕی هەیە . لەكاتەكانی شەودا كاریگەری ئەم شەپۆلە لەسەر ناوچەكەمان لاواز دەبێت و كەش ئاسایی دەبێت .
سبەی شەممە 10ی تشرینی یەكەمی 2026 ئاسمان بە گشتی لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت. خێرای با / لەسەرخۆ - مامناوەند دەبێت ( 10-20 )كم/ك
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر:31 پلەی سیلیزی
پیرمام: 28 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 30 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:31 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 32 پلەی سیلیزی
دهۆك: 29 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 30 پلەی سیلیزی
ئاكرێ: 30 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 37 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 22 پلەی سیلیزی
سۆران : 30 پلەی سیلیزی