بڕی بارانبارینی 24 كاتژمێری رابردووی ناوچەكانی هەرێم بڵاودەكرێتەوە

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 150

راچڵەكین -

كەشناسیی هەرێم ئاماری بارانبارینی 24 كاتژمێری رابردووی ناوچەكانی هەرێمی بڵاوكردەوەو لە قەزای چۆمان زۆرترین بڕی باران باریوە، كە زیاتر لە 10 ملم بووە.

بەگوێرەی ئامارێك كە ئەمڕۆ هەینی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزانی هەرێمی كوردستانەوە بڵاوكراوەتەوە، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا بارانبارین لەزۆربەی ناوچەكانی هەرێم بەبڕی جیاجیا باریوە.

زۆرترین بڕی باران لەسنووری قەزای چۆمان باریوە كە 10.3 ملم بووە، هاوكات لە قەزای شەقڵاوە و ناحیەی حاجی ئۆمەرانیش 8.6 ملم باران باریوە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن