راچڵەكین -
هێرشە زەمینی و ئاسمانییەكانی سوپای رووسیا بۆسەر خاكی ئۆكراینا خیراتر دەبێت و لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا دوو شاری دیكەی ئەو وڵاتەی كۆنترۆڵكرد، وەزارەتی بەرگریی رووسیاش ئاشكرایدەكات، زیاتر لە دوو هەزار سەربازی ئۆكراینی لە بەرەكانی جەنگدا كوژراون.
ئەمڕۆ هەینی 9-10-2026، وەزارەتی بەرگریی رووسیا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، هێزەكانیان لە پێشڕەوییەكانیان بەرەو قووڵایی خاكی ئۆكراینا بەردەوامن و لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا، دوو ناوچەیان لە هەرێمی سۆمی كۆنترۆڵكرد.
وەزارەتەكە ئاشكرایكردووە، لەئەنجامی بەردەوامبوونی شەڕو پێكدادانەكانی 24 كاتژمێری رابردوو، دوو هەزار و 18 سەربازی سوپای ئۆكراینا و چەكداری كرێگرتەی بیانی، لەسەرجەم بەرەكانی جەنگدا كوژراون و دەستبەسەر بڕێكی زۆر كەرەستەی سەربازیشدا گیراوە.
لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی بەرگریی رووسیادا ئاماژە بەوەكراوە، بەرگریی ئاسمانیی سوپای رووسیا زیاتر لە سێ هەزار درۆنی خۆكوژی ئۆكراینای خستووەتەخوارەوە و 14 كەشتیی ئەو وڵاتەش كە چەك و تەقەمەنیی دەگواستەوە، بە مووشەك بۆردومان كراون.