نمەباران چەند ناوچەیەكی هەرێم دەگرێتەوە

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 96

راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

ئەمڕۆ شەممە 10-10-2026، ئاسمان بە گشتی لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری بارینی نمە باران هەیە لە ناوچە سنووریەكانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و بەشێك لە ئیدارەی گەرمیان. پلەكانی گەرماش نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.

سبەینێ یەكشەممە 11-10-2026، ئاسمان بە گشتی پەڵە هەورو نیمچە هەور دەبێت، لە كاتەكانی شەودا لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكانی باكوور و باكووری رۆژئاوای هەرێم دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و ئەگەر هەیە لە دوای نیوەشەو بارانبارین لەم ناوچانەدا دەستپێبكات. پلەكانی گەرما نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 30 پلەی سیلیزی 
سلێمانی: 29 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 30 پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ: 31 پلەی سیلیزی
دهۆك: 30 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 30 پلەی سیلیزی 
ئاكرێ: 30 پلەی سیلیزی 
گەرمیان: 35 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: 22 پلەی سیلیزی
سۆران : 27 پلەی سیلیزی
پیرمام: 27 پلەی سیلیزی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن