راچڵەكین -
سوپای ئیسرائیل لە هەڵمەتێكی ئەمنیدا بەچەندین زرێپۆشەوە پێشڕەویی لەناو خاكی سووریا دەكەن و لە باشووری ئەو وڵاتە بازگەی كاتیی دادەنێن.
روانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ شەممە 10-10-2026، هێزێكی سوپای ئیسرائیل كە لە سێ زرێپۆش و چەندین سەرباز پێكهاتبوون، هەڵمەتێكیان لە گوندەوارەكانی رۆژئاوای پارێزگای دیمەشق-ی پایتەختی سووریا ئەنجامدا و لەڕێی دانانی بازگەی كاتییەوە ناسنامەیان لەو هاووڵاتییانە وەردەگرت كە بەناوچەكەدا تێدەپەڕین.
هەڵمەتە ئەمنییە نوێیەكەی سوپای ئیسرائیل لەكاتێكدایە ئەو وڵاتە بەردەوامە لە جێبەجێكردنی پڕۆژەی هێڵی سوفا 53، كە رووبەرێكی زۆر لە ناوچەكانی باشووری سووریا لە خاكی ئەو وڵاتە دادەبڕێنێت و ئیسرائیل بەنیازە وەك ناوچەی ئەمنیی پارێزراو بیناسێنێت.
تائێستاش حكومەتی سووریا لەبارەی جموجۆڵە نوێیەكانی سوپای ئیسرائیل لەناوچەكانی باشووری وڵاتەكەی هیچ هەڵوێستێكی نییە.