نمەباران دەبارێت و پلەكانی گەرماش نزمدەبێتەوە

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 113

راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە 11-10-2026، ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت و لە ناچەكانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم زیاتر نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی تاوەباران و هەورە بروسكەی كورتخایەن لە ناوچەكانی هەولێر و دەوروبەری تا سنووری قەزای كۆیە، لەگەڵ كەمێك نمەباران لە ناوچە شاخاوییەكانی باكووری هەرێم. پلەكانی گەرماش كەمێك نزم دەبێتەوە.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 29 پلەی سیلیزی 
سلێمانی: 28 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:30 پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ: 30 پلەی سیلیزی
دهۆك: 28 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 29 پلەی سیلیزی 
ئاكرێ: 29 پلەی سیلیزی 
گەرمیان: 36 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: 21 پلەی سیلیزی
سۆران : 28 پلەی سیلیزی
پیرمام: 27 پلەی سیلیزی

سبەینێ دووشەممە 12-10-2026، ئاسمان بە گشتی هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمەباران لە ناوچە و كاتی جیاجیا، هاوكات پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی باكوور و ناوەڕاستی هەرێم نزمدەبێتەوە، بەڵام لە ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن