داهاتی نەوتی عیراق نزیكدەبێتەوە لەوبڕەی پێش داخستنی هورمز بەدەستدەهات

ئابوری

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 78

راچڵەكین-

ئابووریناسێكی عیراقی دەڵێت، لەئێستادا داهاتی نەوتی عیراق لەو بڕە پارەیە نزیك دەبێتەوە كە پێش داخستنی گەرووی هورمز بەدەستدەهات.

نەبیل مەرسوومی، ڕۆژی یەكشەممە 11ی تشرینی یەكەم لەهەژماری خۆی بڵاویكردووەتەوە:" سەرباری ئەو داشكاندنە گەورەیەی كە  كۆمپانیای سۆمۆ بۆ نەوتی هەناردەكراوی عیراق لە ڕێگەی گەرووی هورمز كردوویەتی كە دەگاتە 37 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك، بەم جۆرەش نرخی تەواوی هەر بەرمیلێك نەوتی خاوی عێراق ئێستا دەگاتە 65 دۆلار."

" پێشبینیی دەكرێت كۆی هەناردەی نەوتی عیراق بۆ ئەم مانگە بگاتە سێ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێكدا، ئەوەش بە لەبەرچاوگرتنی دەستپێكردنەوەی گواستنەوەی نەوتی كەنداو و لە نێویشیاندا نەوتی عیراق كە بە ڕێژەی 80% بۆ ئاستی پێش داخستنی گەرووی هورمز گەڕاوەتەوە."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن