تەندروستی عیراق وەڵامی سروە عەبدولواحید دەداتەوە

عێراق

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 98

راچڵەكین-

وەزارەتی تەندروستی عیراق وەڵامی لێدوانێكی سروە عەبدولواحید، وەزیری ژینگە دەداتەوە كە وتبووی لەكاتی كڕینی ماسی دوو دڵە، چونكە ئاوی ڕووبارەكان بەپاشماوەی پزیشكی پیسبوون لەوانەش خوێنی ئەو كەسانەی تووشی ئایدزبوون.

ڕۆژی یەكشەممە 11ی تشرینی یەكەمی 2026 وەزارەتی تەندروستی عیراق لەڕوونكردنەوەیەكدا بڵاویكردەوە، لێدوانەكەی خانمی وەزیری بەڕێزی ژینگە رەتدەكەینەوە سەبارەت بە فڕێدانی پاشماوە تەندروستییەكان بۆ ناو ئاوی رووبارەكان.

تەندروستی عیراق ئەوەی ڕوونكردووەتەوە، سەبارەت بە گواستنەوەی ڤایرۆسی ئایدز لەرێگەی ئاو یاخود ماسییەوە؛ پشت بە بەڵگەی زانستی سەلمێندراو نابەستێت كە لەلایەن رێكخراوی تەندروستی جیهانی و لایەنە تایبەتمەندەكانەوە پشتڕاست كرابێتەوە:" لەرێگەی ئاو یاخود خواردن بە ماسیشەوە ناگوازرێتەوە، بەڵكو لەرێگەی سنوردارو زانراوی زانیستییەوە دەگوازرێتەوە."

پیشتر سروە عەبدولواحید، وەزیری ژینگەی عیراق لەچاوپێكەوتنێكی تەلەڤزیۆنیدا رایگەیاندبوو،  پاشماوەی نەخۆشخانەكان بەبێ چارەسەركردن راستەوخۆ دەخرێنە ناو رووبارەوە، بەخوێنی ئەوانەشەوە كە نەخۆشی ئایدزیان هەیە، ئەوەش وادەكات دوو دڵ بم لە كڕینی ماسی؛ دەبێت لەسەرچاوەكەی بپرسم." 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن