راچڵەكین -
پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی تۆمەتبارێك رادەگەیەنێت، كە لەمامەڵەی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلدا فێڵی لە هاووڵاتییەك كردبوو.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، كە ئەمڕۆ یەكشەممە 11-10-2026 بڵاوكراوەتەوە، دوای ئەوەی هاووڵاتییەك لە بنكەی پۆلیسی بەختیاری سكاڵای تۆماركرد كە تۆمەتبارێك لەمامەڵەی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلێكدا فێڵی لێكردووە، بە بڕیاری دادوەر و و دوای ئەنجامدانی لێكۆڵینەوە، توانرا تۆمەتبارەكە بدۆزرێتەوەو لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی بەختیارییەوە دەستگیر بكرێت.
تۆمەتبارەكە ناوی (ن، ص، ك لەدایكبووی 1997)ە، دوای دەستگیركردنی، دەستبەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەشدا كە تۆمەتبار مامەڵەی پێوەكردبوو. لەئێستاشدا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 456 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە.