راچڵەكین-
لەشاری هەولێر دیداری مێری بەناونیشانی "لەو دەڤەرەی تێیدا هاوبەشین؛ پێشخستنی سەقامگیری و هاوكاری و خۆشگوزەرانی" بۆ ماوەی دوو ڕۆژ دەستبەكارەكانی دەكات.
لەیەكەم ڕۆژی دیدارەكەدا كە ئەمڕۆ دووشەممە 12ی تشرینی یەكەمی 2026 بەڕێوەدەچێت، بڕیارە هەریەك لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستانی عیراق، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی پێشووی عیراق و سەرۆكی هاوپەیمانیی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان و بونیادنان و ئیلهام ئەحمەد، لە لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئەنجومەنی گەلی سووریا لەچەند پانێڵێكی جیادا بەشداری بكەن ووتەیان هەبێت.
بەگوێرەی ئەو كارنامەیە بێت كە ڕووداو بڵاویكردووەتەوە، لە ماوەی دوو رۆژی بەڕێوەچوونی دیدارەكەدا، گفتوگۆ لەسەر چەندین پرسی هەستیار و گرنگی ناوخۆیی هەرێمی كوردستان و عیراق و ناوچەیی، دەكرێت لەوانە:
- كارانەكردنەوەی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان و هۆكارەكانی پێكنەهێنانی حكومەت تاوەكو ئێستا، لەگەڵ هەڵسەنگاندنی قۆناخی ئێستای گفتوگۆكانی نێوان پارتی و یەكێتی.
- لێكەوتەكانی كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و هەرێمی كوردستان، توانای عیراق بۆ پاراستنی ئاسمانی خۆی و مانەوەی مەترسییەكانی داعش لە قۆناخی ئێستادا.
- پرسی گرووپە چەكدارەكانی عیراق و هەوڵەكانی چەكدانان، هەروەها توانای دەوڵەت بۆ كۆنترۆڵكردن و سنوورداركردنی چەك دوای كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان.
- چۆنیەتیی پاراستنی مافە سیاسی و كولتوورییەكانی كورد لە چوارچێوەی یاسا و دەستوور لەسوریا، بەتایبەتی پرسی چارەسەركردنی مافی خوێندن بە زمانی دایك.
- خستنەڕووی هەنگاوەكانی داهاتووی پرۆسەی چارەسەری لە توركیا و باكووری كوردستان و دیاریكردنی مەرج و داواكاریی لایەنەكان بۆ گەیشتن بە ئامانجەكانی پرۆسەكە.