ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێـت

ئابوری

49 خولەک پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 132

راچڵەكین-

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامە لەدابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەران.

بەگوێرەی ئەو خشتەیە بێت كەلەلایەن دارایی هەرێمەوە بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە 12ی تشرینی یەكەمی 2026 مووچەی ئەم شوێنانە ( پەروەردە- خوێندنی باڵا- كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان - زیندانیانی سیاسیی و بەركەوتوانی چەكی كیمیایی) دابەشدەكرێت.

هەرچەندە ڕۆژی 8ی تشرینی یەكەمی 2026 وەزارەتی دارایی عیراق بڕی ( 835،553،000،000)   هەشت سەدو سی و پێنج ملیارو پێنج سەدو پەنجاو و سێ ملیۆن دیناری وەك تەمویلی مووچەی مانگی ئەیلوولی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان خستە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی عیراق، بەڵام وەزارەتی دارایی هەرێم دوای سێ ڕۆژ لە 11ی تشرینی یەكەم دەستیكرد بەدابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران و بڕیارە چوار ڕۆژ بخایەنێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن