نمەباران دەبارێت و هەورە بروسكەی لەگەڵدا دەبێت

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 108

راچڵەكین-

شارەزایەكی بواری كەشناسی پێشبینی دەكات شەپۆلێكی بارانبارین ڕوولەناوچەكانی هەرێمی كوردستان بكات و هەورە بروسكەی لەگەڵدا بێت.

ئاراس جەبار، بڵاویكردووەتەوە، سبەینێ سێشەممە 13ی تشرینی یەكەمی 2026 لە ئەنجامی بەردەوامی و زیادبوونی كاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست لەسەر ناوچەكانمان ئاسمان بە زۆری هەوری تەواو دەبێت و لە زۆربەی ناوچەكان ئەگەری نمە بارانی پچر پچر و لە هەندێك كات و شوێنیش هەورە بروسكە و تاوە باران دەبێت.

 هاوكات، پلەكانی گەرما بەجێگیری دەمێنێتەوە ، خێرای با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت 10-30كم/ك ئاراستەی با باكوری رۆژهەڵات دەبێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن