راچڵەكین -
ئەنجومەنی پارێزگای موسەننا، نامەی دەستلەكاركێشانەوەی پارێزگاری لە پۆستەكەی پەسەندكرد و بە زۆنەی دەنگیش پارێزگارێكی نوێی هەڵبژارد.
ئەمڕۆ دووشەممە 12-10-2026، ئەنجومەنی پارێزگای موسەننا لە كۆبوونەوەیەكدا نامەی دەستلەكاركێشانەوەی موهەنەد عیتابی، لە پۆستی پارێزگاری موسەننا پەسەندكرد و هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بە زۆرینەی دەنگ، توفیق ئەلحەسانی وەك پارێزگاری نوێی موسەننا هەڵبژێردرا.
دەستلەكاركێشانەوەی پارێزگاری موسەننا لەدوای قووڵبوونەوەی كێشەكانی دێت لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا، بەتایبەتی دوای ئەوەی دەركەوت كە موهەنەد عیتابی پێشتر بەعسی بووە و رێكارەكانی یاسای لێپرسینەوەی دادپەروەری دەیگرێتەوە.