راچڵەكین-
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامە لەدابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەران.
بەگوێرەی ئەو خشتەیە بێت كەلەلایەن دارایی هەرێمەوە بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ سێشەممە 13ی تشرینی یەكەمی 2026 مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت:
هەرچەندە ڕۆژی 8ی تشرینی یەكەمی 2026 وەزارەتی دارایی عیراق بڕی ( 835،553،000،000) هەشت سەدو سی و پێنج ملیارو پێنج سەدو پەنجاو و سێ ملیۆن دیناری وەك تەمویلی مووچەی مانگی ئەیلوولی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان خستە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی عیراق، بەڵام وەزارەتی دارایی هەرێم دوای سێ ڕۆژ لە 11ی تشرینی یەكەم دەستیكرد بەدابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران و بڕیارە چوار ڕۆژ بخایەنێت.