فۆتۆ/ ناسح عەلی خەیات - گوندی بێساران
راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 13ی تشرینی یەكەمی 2026 ئاسمان نیمچە هەورو لە ناوچە شاخاوییەكان هەوری تەواودەبێت لەگەڵ بارینی باران لە ناوچە شاخاوییەكان بەتایبەت ناوچەكانی باكوور هەرێم و بارینی نمە باران لە ناوچە و شوێنی جیا جیای هەرێم. لە شەودا ئاسمان دەگۆڕێت بۆ پەڵەهەور.
پلەكانی گەرما بە شێوەیەكی گشتی لە هەندێ ناوچە كەمێك نزم دەبێتەوە وە لەهەندێك ناوچەی دیكە كەمێك بەرز دەبێتەوە.
سبەی چوارشەممە 14ی تشرینی یەكەمی 2026 ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێم لە گەڵ ئەگەری كەمێك نمە باران لە ناوچە شاخاوییەوییەكانی باكووری هەرێم پاشان لە شەودا ئاسمان دەكۆڕێت بۆ پەڵەهەور، پلەكانی گەرما بەرزد دەبێتەوە.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 29 پلەی سیلیزی
پیرمام: 25 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 28 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:30 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 29 پلەی سیلیزی
دهۆك: 28 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 26 پلەی سیلیزی
ئاكرێ:28 پلەی سیلیزی
گەرمیان:36 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران:18 پلەی سیلیزی