راچڵەكین-
دادگای فیدراڵی عیراق، بڕیارێكی پەرلەمانی كوردستان بە راگرتنی كاركردن بە ماددەكانی (یاسای سزادانی عیراقی ژمارە 111ی ساڵی 1969) بە نادەستووری دادەنێت.
ڕۆژی سێشەممە 13ی تشرینی یەكەمی 2026 دادگای باڵای فیدراڵی عیراق دۆسێی ژمارە (62/فیدراڵی/2026)ی تاوتوێ كرد، سكاڵاكاری ئەم دۆسیەیە كەسێكە بە ناوی (زۆزك رەحیم رەحمان)و سكاڵاكەی لەدژی پەرلەمانی كوردستان تۆماركردووە.
سكاڵاكار لەم كەیسەدا داوای لە دادگای باڵای فیدراڵی عیراق كردووە یاسای ژمارە (21)ی ساڵی 2003ی پەرلەمانی كوردستان بە یاسایەكی نادەستوری بناسێنێت، كە خۆی دەبینێتەوە لە (یاسای راگرتنی كاركردن بە ماددەكانی یاسای سزادانی عیراقی ژمارە 111ی ساڵی 1969) ماددەكانی ئەم یاسایەش تایبەتن بەو تاوانانەی كە پەیوەندییان بە ئاسایشی ناوخۆو دەرەوەی دەوڵەتەوە هەیە.
دانیشتنەكەی دادگای فیدراڵی بەسەرۆكایەتی دادوەری مونزیر ئیبراهیم و ئامادەبوونی دادوەرانی تری دادگاكە بەڕێوەچوو، تیایدا بڕیاردرا بەنادەستوریبوونی یاسای ژمارە (21)ی ساڵی 2003ی پەرلەمانی كوردستان كە جێبەجێكردنی مادەكانی یاسای سزادانی عیراقی ژمارە (111)ی ساڵی 1969 (هەمواركراو) لە هەرێمی كوردستان، پەیوەست بە تاوانەكانی كاریگەری لەسەر ئاسایشی ناوخۆ و دەرەوەی دەوڵەت ڕاگرتووە، چونكە پێشێلكردنی بڕگەكانی مادەكانی (110 و 121/دوو دەستوور)ی یاسای سزادانی عیراقییە دەستووری كۆماری عێراق ساڵی 2005.