بەغدا.. لە پرسەیەكدا شەڕ روویدا و دوو كەس كوژران

عێراق

46 خولەک پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 110

راچڵەكین -

پۆلیسی بەغدا دەستگیركردنی پێنج تۆمەتباری لەسەر رووداوێكی شەڕكردن راگەیاند، كە تەقەی تێدا كرا و بەهۆیەوە دوو هاووڵاتی كوژران.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێەبەرایەتی پۆلیسی بەغدا/ رەسافە، كە ئەمڕۆ سێشەممە 13-10-2026 بڵاوكراوەتەوە، دوای ئەوەی لە پرسەیەكدا لەناوچەی بەلەدیات لە رۆژهەڵاتی بەغدا، شەڕ لەنێوان چەند كەسێكی سەر بە یەك بنەماڵە روویدا و تەقەی تێدا كرا، بەهۆیەوە دوو هاووڵاتی كوژران هێزەكانی پۆلیس دەستیان بە لێكۆڵینەوە كرد و توانییان پێنج كەس كە هۆكاری دروستبوونی شەڕەكە بوون و تەقەیان كردبوو، دەستگیر بكەن.

هەرچەندە تائێستا هۆكاری دروستبوونی شەڕەكە ئاشكرا نەكراوە، بەڵام پۆلیسی رەسافە ئاماژەی بەوەكردووە كە تائێستا لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە بەردەوامە و سەرجەم تۆمەتبارە دەستگیركراوەكانیش رادەستی دادگا كراون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن