راچڵەكین -
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڕیباریدا رۆژی پێنجشەممە لە دانیشتنێكدا متمانە بە جێگرانی سەرۆكوەزیرانی عیراق و وەزارەتە بەتاڵ و تازە دروستكراوەكان بدات.
فەرمانگەی كاروباری پەرلەمانیی، كارنامەی دانیشتنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی بڵاوكردەوە، كە رۆژی پێنجشەممە 15-10-2026 بەڕێوەدەچێت و لە یەك بڕگە پێكهاتووە، كە بریتییە لە دەنگدان لەسەر كاندیدانی جێگری سەرۆكوەزیران و وەزارەتە بەتاڵەكان و ئەو وەزارەتانەی كە تازە دروستكراون.