ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت

ئابوری

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 114

راچڵەكین-

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامە لەدابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەران.

بەگوێرەی ئەو خشتەیە بێت كەلەلایەن دارایی هەرێمەوە بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی تشرینی یەكەمی 2026 مووچەی ئەم شوێنانە ( پێشمەرگە ( فەرماندەیی دەڤەری 1و2)- ئەنجوومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش- پۆلیستی دامودەزگا نەوتییەكان و فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی و بەرگری و فریاكەوتن) دابەشدەكرێت.

هەرچەندە ڕۆژی 8ی تشرینی یەكەمی 2026 وەزارەتی دارایی عیراق بڕی ( 835،553،000،000)   هەشت سەدو سی و پێنج ملیارو پێنج سەدو پەنجاو و سێ ملیۆن دیناری وەك تەمویلی مووچەی مانگی ئەیلوولی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان خستە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی عیراق، بەڵام وەزارەتی دارایی هەرێم دوای سێ ڕۆژ لە 11ی تشرینی یەكەم دەستیكرد بەدابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران و بڕیارە چوار ڕۆژ بخایەنێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن