راچڵەكین
بەهۆی توشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، سەرۆكی چیچان رەوانەی نەخۆشخانەیەكی روسیا كرا، پزیشكەكانیش دەڵێن تەندروستی جێگیرە.
ئاژانسی هەواڵەكانی تاس-ی رووسیا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ 21-5-2020، رەمەزان قەدیرۆف سەرۆكی چیچان دوای گومانكردن بە توشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەپەلە گەیەنرایە نەخۆشخانەیەكی مۆسكۆو خرایە ژێر چاودێری پزیشكییەوە.
ئاژانسەكە لەسەر زاری پزیشكێكی ئەو تیمەی كە چاودێری رەوسی تەندروستی قەدیرۆف دەكات، بڵاویكردەوە، لەئێستادا تەندروستی سەرۆك چیچان جێگیرەو مەترسی لەسەر نییە.
پێشتریش ئەحمەد دۆداییف یاریدەدەری سەرۆكی چیچان رایگەیاندبوو، رەمەزان قەدیرۆف خۆی سەرپەرشتی كاری ئەو سەنتەرە دەكات، كە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكە دامەزراوە.