راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی تشرینی یەكەمی 2026 ئاسمان لەنێوان نیمچە هەورو هەوری تەواو دەبێت لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێم . لەگەڵ ئەگەری كەمێك نمە باران هەیە لە ناوچە شاخاوییەكانی باكوور و باكووری رۆژئاوای هەرێم. پلەكانی گەرما بە شێوەیەكی گشتی كەمێك بەرز دەبێتەوە.
سبەی پێنج شەممە 15ی تشرینی یەكەمی 2026 ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە ئەنجامی كاریگەری لاوازی نزمە پەستانی دەریایی سپی ناوەراست، سەرەتا باران بارین لە سنووری پارێزگای دهۆك و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەست پێ دەكات بەشێوەی نمە باران و بارانی مام ناوەند دەبێت هەندێك جار هەورە بروسكەشی لەگەڵ دەبێت، پاشان باران بارینەكە دەگاتە سنووری پارێزگای هەولێرو ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەشێوەی نمە باران و بارانی مام ناوەند وە تاكو درەنگانی شەو كاریگەری ئەم شەپۆڵە لەسەر ئەم ناوچانە بەردەوامی دەبێت .
پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی گشتی كەمێك بەرز دەبێتەوە تەنها لە سنووری پارێزگای دهۆك نەبێت كەمێك نزم دەبێتەوە.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 31 پلەی سیلیزی
پیرمام: 26 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 29 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:31 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 32 پلەی سیلیزی
دهۆك: 27 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 26 پلەی سیلیزی
ئاكرێ:26 پلەی سیلیزی
گەرمیان:38 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران:17 پلەی سیلیزی