راچڵەكین-
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بە لێخۆشبوونی 100% لە سزای دواخستنی پارەی بەشداری مانگانەی دەستەبەری كۆمەڵایەتی بۆ خاوەنكاران.
ڕۆژی چوارشەممە 14ی تشرینی یەكەمی 2026 ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیران كۆبوەوە.
لەو كۆبوونەوەیەدا بڕیاردرا بە لێخۆشبونی 100% لە سزای دواخستنی پارەی بەشداری مانگانەی دەستەبەری كۆمەڵایەتی بۆ ئەو خاوەنكارانەی لە ماوەی 90 رۆژدا سەرجەم قەرزەكانیان بەیەكجار دەدەنەوە.