راچڵەكین-
پێشبینی دەكرێت ڕۆژی هەیینی بە شێوەیەكی گشتی ئاسمانی ناوچەكانی هەرێم هەروی تەواو بێت و لەهەندێك شوێنیش تاوەباران ببارێت و هەورە بروسكە ڕووبدات.
ئاراس جەبار، شارەزای بواری كەشناسی بڵاویكردووەتەوە، ڕۆژی هەیینی 16ی تشرینی یەكەمی 2026 لە ئەنجامی بەردەوامی كاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست ئاسمانی هەرێمی كوردستان زۆربەی كاتەكان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت و لە ناوچەكانی سنوری پارێزگای دهۆك، هەولێر، ئیدارەی سۆران و راپەرین هەندێك كات بەتایبەت لە كاتەكانی نێوان نیوەرۆ بۆ شەو هەورە بروسكە و تاوە باران چالاك دەبێت.
كاریگەری ئەو حاڵەتە بۆ ناوچەكانی سنوری پارێزگای كەركوك، سلێمانی، هەڵەبجە و گەرمیان بەگشتی لاواز دەبێت و لەوانەیە لە هەندێ شوێندا بەدیاری نەكراوی باران ببارێت.
هاوكات پلەكانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ 3 تا 5 پلە نزم دەبنەوە، خێرای با چالاك دەبێت 15-30كم/ك ئاراستەی با باشوری رۆژهەڵات دەبێت.