راچڵەكین-
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ دەنگدان بە تەواوكردنی كابینەی حكومەت بەسەرۆكایەتی عەلی فالح زەیدی كۆدەبێتەوە، هاوكات دەنگ لەسر جێگرانی سەرۆكوەزیران دەدات.
بڕیارە دانیشتنەكەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق كاتژمێر 7:00ی ئێوارەی پێنجشەممە 15ی تشرینی یەكەمی 2026 بەبێ ئامادەبوونی دەزگاكانی ڕاگەیاندن بەڕێوەبچێت.
كارنامەی دانیشتنەكە بریتی دەبێت لە دەنگدان بە كاندیدانی پۆستی جێگرانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەو وەزارەتانەی تا ئێستا بەتاڵن، هەروەها دەنگدان لەسەر پێكهێنانی چەند وەزارەتێكی نوێ.
ئەو نۆ وەزارەتەی كابینەی حكومەتی عیراق كەتائێستا بەبەتاڵی ماونەتەوە بریتین لە خوێندنی باڵا، ناوخۆ، بەرگری، پلاندانان، كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، وەرزش و لاوان، رۆشنبیری، كۆچ و كۆچبەران، لەگەڵ ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن.
لە كۆی ئەو نۆ وەزارەتە، پێكهاتەی سوننە سێ وەزارەت، كورد یەك وەزارەت، كریستیان یەك وەزارەت و چوار وەزارەتەكەی دیكە بەر لایەنەكانی شیعە دەكەون.
هاوكات پێشنیار كراوە وەزارەتێكی تر بۆ ژیریی دەستكرد و ئابووریی ئەلیكترۆنی بۆ كابینەكەی حكومەتی عەلی فالح زەیدی زیاد بكرێت.