رووسیا هێزەكانی ئۆكراینا گەمارۆ دەدات و دوو ناوچەش كۆنترۆڵ دەكات

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 91

راچڵەكین -

سوپای رووسیا لە هێرشێكی بەفراواندا بۆسەر ناوچەكانی رۆژهەڵاتی ئۆكراینا، توانی دوو شارۆچكەی دیكە كۆنترۆڵ بكات و هێزێكی گەورەی سوپای ئوكرایناشی لە هەرێمی خاركۆڤ گەمارۆداوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 15-10-2026، وەزارەتی بەرگریی رووسیا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، هێزەكانیان لە پێشڕەوییەكانیان لەرۆژهەڵاتی ئۆكراینا بەردەوامن و لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا، دوو شارۆچكەی دیكەیان لە هەرێمی خاركۆڤ كۆنترۆڵكرد.

وەزارەتەكە ئاشكرایكردووە، هێزەكانی رووسیا لە هەرێمی خاركۆڤ توانیوانە هێڵەكانی بەرگریی سوپای ئۆكراینا ببڕن و هێزێكی گەورەی ئەو وڵاتەیان لەدوو ناوچە گەمارۆداوە و هیچ دەرفەتێكیان بۆ هەڵاتن نییە جگە لە خۆبەدەستەوەدان.

لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی بەرگریی رووسیادا ئاماژە بەوەكراوە، هێزەكانیان لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا لە سەرجەم بەرەكانی جەنگ، پێشڕەویی بەرچاویان كردووە و زیاتر لە دوو هەزار سەربازی ئۆكراینا و چەكدارە بیانییە كرێگرتەكان كوژراون، جگە لە خستنەخوارەوەی سەدان درۆن و لەناوبردنی چەندین سەكۆی مووشەكیی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن