راچڵەكین -
وەزارتی گواستنەوەی عیراق، دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان عیراق و كوەیت رادەگەیەنێت، كە پێشتر بەهۆی خراپیی دۆخی ئەمنیی ناوچەكە، گەشتەكان راگیرابوون.
وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ پێنجشەممە 15-10-2026 بڵاویكردووەتەوە، ئاماژەی بەوەكردووە كە بەهاوكاریی لەگەڵ وڵاتانی كەنداو و بە سەرپەرشتی رێكخراوی فڕۆكەوانیی مەدەنیی نێودەوڵەتی، توانرا كایەی ئاسمانیی لەنێوان عیراق و كوەیت بكرێتەوە و بەمەش گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان هەردوو وڵات دەستپێدەكەنەوە.
وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان عیراق و كوەیت لە ئەمڕۆوە كاتژمێر 11 بەكاتی جیهانیی، چووە بواری جێبەجێكردنەوە.
لەماوەكانی رابردوودا بەهۆی شەڕی ئەمریكا و ئێران، كایەی ئاسمانیی عیراق و چەندین وڵاتی دیكەی ناوچەكە بەڕووی گەشتە ئاسمانییەكان داخران.