ناتانیاهۆ ناوەڕۆكی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ شەرع ئاشكرا دەكات

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 207


راچڵەكین-

سەرۆكوەزیرانی ئیسرایل ئاشكرای كرد پێش زیاتر لەساڵێك پەیوەندییەكی تەلەفۆنی " كورت و توند"ی لەگەڵ ئەحمەد شەرع-ی سەرۆكی سوریا ئەنجامداوە.

بەووتەی بنیامین ناتانیاهۆ، پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی لەگەڵ شەرع دوای بۆردومانكردنی وەزارەتی بەرگری سوریاو بەئامانجگرتنی چەند ناوچەیەكی نزیك لە كۆشكی سەرۆكایەتی ئەو وڵاتە هاتووە لە 2025 دا.

ناتانیاهۆ لە كۆنگرەیەكی پارتی لیكوددا كە تەرخانكرابوو بۆ دروزەكان ووتی:" پەیوەندیم بە شەرع-ەوە كرد پەیوەندییەكە زۆر كورت و توندبوو، دوای ئەوە كوشتارگەكانی دژ بە دروزەكان وەستێنران."

" تەواوی هەوڵی خۆم دەخەمە گەڕ بۆ پاراستنی براكانمان و براكانتان" سەرۆكوەزیرانی ئیسرایل وای بەئامادەبوونی كۆنگرەكەی پارتی لیكود وتووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن