راچڵەكین -
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لە دانیشتنی ئەمڕۆدا متمانەی بە تەواوكاریی كابینەی حكومەت دا و سەرجەم كاندیدانی جێگری سەرۆكوەزیران و وەزارەتە بەتاڵەكان و وەزارەتە تازە دروستكراوەكانی پەسەندكرد.
لە دانیشتنەكەی پەرلەماندا هەریەك لە موحسن مەندەلاوی، لەیس خەزعەلی و محەمەد تەمیم، وەك جێگرانی سەرۆكوەزیران عیراق متمانەیان پێدرا و پەسەندكران.
هاوكات چەندین وەزیریش دەنگیان پێدرا و پەسەندكران، لەوانە:
نایف شممەری، وەزیری بەرگری
رێباز حەملان، وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن
یاسر سخێڵ مالیكی، وەزیری ناوخۆ
حەیدەر بەها ساحب، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.
یاسین محەمەد عیپانوی، وەزیری رۆشنبیری
محەمەد ساحب دەراجی، وەزیری ئابووریی دیجیتاڵی
محەمەد رەعد موسەوی، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی
عەلی دەخیلی، وەزیری گەشتوگوزار
سەفا كینانی، وەزیری وەرزش و لاوان
محەمەد سەمعان، وەزیری دەوڵەت
قوتەیبە غازی مەجید، وەزیری پلاندان