راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ هەیینی 16ی تشرینی یەكەمی 2026 ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، بارانبارین لە زۆربەی ناوچەكان بە پچڕپچڕی بەردەوامی دەبێت، هەندێك كات بارانبارین بە شێوەی تاوە باران و هەورە بروسكە دەبێت . پێشبینی دەكرێت زۆرترین ڕێژەی دابارین لە ناوچەكانی ئیدارەی سۆران و ناوچە شاخاوییەكانی پارێزگای دهۆك بێت. پلەكانی گەرما بە نزیكی 1 تـــــا 3 پلە نزمتر دەبێت.
سبەی شەممە 17ی تشرینی یەكەمی 2026 ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، نمە باران و بارانی مامناوەند لە كات و شوێنی جیاواز بە پچڕپچڕی دەبارێت بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەكان.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 31 پلەی سیلیزی
پیرمام: 26 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 30 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:32 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 32 پلەی سیلیزی
دهۆك: 28 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 29 پلەی سیلیزی
گەرمیان:35 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران:20 پلەی سیلیزی