راچڵەكین-
ماڵپەری شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی بڵاوكردەوە.
بەگوێرەی ئەو داتایانە بێت كە ماڵپەری شەفافیەت بڵاویكردوونەتەوە، داهاتی نانەوتی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان لە 10 تا 16 ی تشرینی یەكەم بڕی (9) ملیارو (908) ملیۆن و (70) هەزارو (84)دینار بووە، لە (82%)ـی داهاتەكە نەختینەیە و (18%) چەكە.
داهاتەكە بەراورد بە هەفتەی رابردوو بەرێژەی 6.298% كەمیكردووە دەكاتە بڕی 665 ملیۆن دینار، بەجۆرێك داهاتی نانەوتی لە 3 تا 9ی تشرینی یەكەم بریتیی بوو لە (10) ملیارو (573) ملیۆن و (991) هەزارو (971) دینار.
ماڵپەڕی شەفافیەت لە 8 بەش پێكدێت و لەلایەن نووسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت سەرپەرشتی دەكرێت و دروشمەكەی "بە سیستمكردن و دیجیتاڵكردنی خزمەتگوزارییەكانی هاوڵاتییان لە دامودەزگاكانی حكومەت"ـە.