راچڵەكین -
لە توركیا هەڵمەتێكی فراوانی ئەمنی دەستی پێكرد بۆ دەستگیركردنی گومانلێكراوانی داعش و تائێستا نزیكەی 60 كەس دەستگیركراون.
ئەمڕۆ هەینی 16-10-2026، میدیاكانی توركیا بڵاویانكردەوە، هێزەكانی جەندرمە ئۆپەراسیۆنێكی فراوانیان بۆ دستگیركردنی ئەو كەسانە ئەنجامدا كە تۆمەتبارن بە هەبوونی پەیوەندی بە رێكخراوی تیرۆریستیی داعش، ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەكە 22 پارێزگای توركیای گرتووەتەوەو تائێستا 59 گومانلێكراو دەستگیركراون.
بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی ناوخۆی توركیا، بە هەماهەنگیی سەرۆكایەتی فەرمانگەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە فەرماندەیی گشتیی جەندرمە و سەرۆكایەتی داواكارییە گشتییەكانی كۆمار، لەلایەن فەرماندەیی جەندرمەی پارێزگاكانەوە لە 22 پارێزگا، ئۆپەراسیۆنی ئەمنیی دژ بە رێكخراوی تیرۆریستیی داعش ئەنجامدرا.