شەپۆلێكی بارانبارین ناوچەكانی عیراق دەگرێتەوە

عێراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 252

راچڵەكین -

كەشناسیی عیراق هۆشداری دەدات لە هاتنی شەپۆلێكی بارانبارین كە هەورە بروسكەشی لەگەڵدایە و كاریگەریی لەسەر گەشتە ئاسمانییەكان دەبێت.

دەستەی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی عیراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی هەورێكی چڕ ئاسمانی ناوچەكانی ناوەڕاست و رۆژئاوای عیراقی داپۆشی و ئەگەری هەیە شەپۆلێكی بارانبارینی لێبكەوێتەوە كە هەورە بروسكەشی لەگەڵدایە و مەترسی لەسەر فڕینی فڕۆكەكان دەبێت.

كەشناسیی عیراق پێشبینیشی كردووە شەپۆلی بارانبارین تاوەكو سبەینێ شەممە بەردەوام بێت و كاریگەرییەكەی لەسەر ناوچەكانی ناوەراست و رۆژئاوای وڵات بمێنێتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن